سرگرمی و طنز ورزشی کارتون و انیمیشن علم و فن آوری خودرو و وسایل نقلیه آموزش موسیقی و هنر اخبار و سیاست حیوانات و طبیعت بازی حوادث مذهبی
۱۳۹۸/۰۹/۱۵
کەوتۆتە بەینمان ئازیزگیان حەوت کێو و حەوت کۆ
مەگەر بای رەحمەت ئازیزگیان من بێنێ بۆ تۆ
سەوزە های لیمۆ چاو جوان مەرگی تۆ
من کەم شەرتم یان ئە تۆ من دەبم ئای بە حەیرانی تۆ

تا ماوم مەیلت ئازیز گیان دەرناکەم لە دڵ
مەگەر ئەو رۆژەی ئازیزگیان بمنێنە ژێر گڵ
سەوزە های لیمۆ چاو جوان مەرگی تۆ
من کەم شەرتم یان ئە تۆ من دەبم ئای بە حەیرانی تۆ

ئەگەر گیان کێشان ئازیزگیان وەک دووریی تۆ بێ
یا ره‌ب بە نەسیب ئازیزگیان گاوری سەر کۆ بێ
سەوزە های لیمۆ چاو جوان مەرگی تۆ
من کەم شەرتم یان ئە تۆ من دەبم ئای بە حەیرانی تۆ

#کوردپلاس
موسیقی و هنر