پەیوندیی فارسەکان بە چیرۆکەکانی ئاڤێستاوە بەشی ١
خۆشەویستان و بەڕێزانم
سڵاو
ماوەیەک پێش ئێستا برادەرێک لەسەر ناوی فەرهەنگی کاوە ڕەخنەبارانی کردم و بۆی نووسیم: خۆزگە ناوێکیتری بوایە، هەرچەند بەسەرهاتەکە چیرۆکە، بەڵام کورد ئێستاش قوڕی کاوە دەشێلێ. گوایە زوحاکی کوشتووە و کابرای فارسی کردۆتە پادشا. لێرەشدا کاوە هێشتا خزمەت بە فارس دەکا. ئەوشێوە بیرکردنەوە بەداخەوە لە نێو ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆڵەکانی کوردیش تەنیوەتەوە. ئەگەر کاوە چیرۆکە و ڕاستی نییە نازانم چۆن ئەوبرادەرە کوتەنی کورد قوڕی کەسێک دەشێلێ کە بوونی نییە...
چیرۆکی کاوە و فەرەیدوون لە ئەفسانەکانی ئاڤێستا وەرگیراون، کە لە چەندهەزارساڵێک پێش ئەوکۆچەڕا نەوەبەنەوە لەلایەن موغەکانەوە گێڕدڕاونەتەوە.
ئەفسانەکانی ئاڤێستا لەسەردەمی ساسانیدا کراونە کتێب و پاش سووتێنرانیان لەلایەن لەشکری ئیسلامەوە، چەندین کەس لە کورد و فارس نووسیویاننەوە تا سەرەنجام فیردەوسی بەشێوەی هەڵبەست لە شانامەدا بەهێندێک تێکەڵکردنی درۆو و بەلاڕێدا بردن بەسوودی فارسەکان، کۆیکردوونەوە.
من بۆ ئەوەی بابەتەکان زۆر دوورودرێژ نەبنەوە و کاتی زۆرتان نەگرن حەولم داوە لە چەند ڤیدیۆی کورتدا باسێکی ئەو بابەتەتان بۆ بکەم.
نظرات