پەیوندیی فارسەکان بە چیرۆکەکانی ئاڤێستاوە بەشی سێهەم:
خۆشەویستانم، بۆ ئاگاداریتان من خۆم یەکێکم لە ڕەخنە گران و وەدرۆهێنەرەوانی شانامەی فیردەوسی و لە پێشەکیی کتێبەکەمدا بەشێک لە درۆ و بەلاڕێدابردنەکانیم لەقاوداون. بەڵام ئەو باسە لێرەدا دێنمەوەگۆڕێ تا شێوەی کەلکوەرگرتنی ئەو چەپخوازانەی وەک شاملوو لەشانامە نیشن بدەم.
بۆی بڕواننە بابەتی بە ناوی پێشەکی لە https://kurdish-history.blogsky.com/.
لەمەڕ ئاڤێستاوە دەبێ ئاماژە بەوخاڵە بکەم کە بەشی گاثەکانی ئی خودی زەردەشتن و ئەوەی بەناوی ئەفسانەکانی ئاڤێستا کەوتوونە سەر زاروزمانان، ئەو چیرۆکانەن کە موغەکان سینەبەسینە لەزمانی وی ڕا گێڕاویاننەوە و وەهەر وەوچیرۆکانە دەچن کە لەسەر ئافراندن و پێوەلکێندراوەکانی، لە ئوولەکانی دیکەشدا هاتوون و بوونەتە بەشێک لەوان. ئەو لە باسەکەیدا هێندێک وێچواندنی لە بابەت مەزدەک و ئاژیدەهاک هێناونەوە کە کەس نازانێ کەی و لەکویڕا ئەو وێکچوونانەی داتاشیون.
داهێنانێکی دیکەی شاملوو و هاوبیرانی کە لەوییۆیەکەدا بەبەڵگە بۆ بێتاوانیی زەححاک دەیهێننەوە، دەبێ بڵێم: (بیوەر ئەسپ) لە زمانی ماد بەواتای خاوەنی دەهەزارئەسپە و نازناوە، نەک ناوی کەسەکان و زەححاک کوڕەمیر و خاوەنی دەهەزارئەسپ و کەلەپوورگرەوەی باوکی دەوڵەمەوندی و یەکێک لە مەزنانی ئەوسەردەمیش بووە.
سەرنج بدەنە ئەوبەشەی ویدیۆیەکە و ئەجار پێم بڵێن ئەو بەناو چەپخوازانە، خەڵکی بوونی زەححاکی ئەفسانەیی و وێچواندنی بە مەزدەک و بەردیایان لەکوێ هێناوە و ئەویان لەدژایەتی لەگەڵ بیروباوەڕی چینایەتی و پشتیوانی لە پرۆلتاریای بێبەش گەیاندۆتە پلەی لێنین؟
نظرات